رۆژی پێنجشەممە، ٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳، لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، د.هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و هەریەک لە قائیمقامەکانی چۆمان و مێرگەسۆر فەرمانی دەستبەکاربوونی چوار بەڕێوەبەری ناحیە واژۆ کرا و سوێندی یاساییان خوارد؛ کە پێکهاتوون لە: بەڕێوەبەری ناحییەکانی (گەڵاڵە و قەسرێ) لە قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری ناحییەکانی (شێروان و پیران) لە قەزای مێرگەسۆر.
دیداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە: محەمەد مەحمود سەلیم
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ: عەبدولڕەحمان رەسول ئەنوەر
بەڕێوەبەری ناحیەی پیران: هەژار جەوهەر
بەڕێوەبەری ناحیەی شیروان مەزن: فەرەیدون فواد میرخان