رۆژی پێنجشەممە،12ی10ی2023، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب لە پانکی (شنگلبانە)ی گەشتیاری لە قەزای رواندز، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیقامی قەزای رواندز و بەرپرسانی حزبی و حکومی، پەردە لەسەر پەیکەری حازم کوردە سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی شینگلبانەی ڕواندز لادرا.
لە وتەیەکدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: ''حازم کوردە ڕۆڵێکی مەزنی بینیوە لە پێشخستن و بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران''.
هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاسی خاوەنی پانکی گەشتیاری حازم کوردە کرد،کە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوو پرۆژەی ھاوکاری قوتابیە یەکەمەکانی سەر ئاستی پەروەردەی رواندزی لە ئەستۆ گرتووە، تاوەکو قۆناغى زانکۆ تەواو دەکەن و پاڵپشتییەکی سەرەکی بووە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بواری گەشتیاری بۆ گەنجان.