دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم٢٠٢٣، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب لەگەڵ دوو منداڵی شەهید بە چەپکەگوڵ پێشوازییان لێکرد، دواتر یاداشتێکی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نووسی.
لە دانیشتنێکدا، کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران و قایمقامەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەبوون، باس لە دوا ھەنگاو و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا.
هاوکات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دووپاتکردەوە. راگەیاندنی ئیدارەی سۆرانی بە بریارێکی دروست وەسف کرد، بۆ بەرەوپێشبردن و ئاوەدانی زیاتری دەڤەرەکە.