رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسی لقی ١٠ و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهرام عەریف یاسین، جێگری سەرپەرشتیار حەکیم تێلی و قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران رەجەب زوبێر و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی، مامۆستایان و قوتابییان و راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٢١مین خولی دەرچووانی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.