ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و سەرۆکی زانکۆی سۆران و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان و بە بەشداری بەرپرسانی حزبی و حکومی، مەراسیمی دەرچووانی قوتابییانی زانکۆی سۆران لە کەمپی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
زانکۆی سۆران لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ئەمە چواردەیەمین خولی دەرچووانە. ئەمڕۆش ١٣٦٦ قوتابی لەم زانکۆیە ئاهەنگی دەرچونیان بۆ سازکرا.