سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رایگهیاند:هیوادارم پزیشکانی کوردستان لە ئاست پیرۆزی و گەورەیی ئەرک و پیشەکەیان و سوێندخواردنەکەیاندا بن.
رۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی پسپۆڕییە پزیشکییەکان (بۆردی کوردستانی) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رایگهیاند: ‘’هیوادارم پزیشکانی کوردستان لە ئاست پیرۆزی و گەورەیی ئەرک و پیشەکەیان و سوێندخواردنەکەیاندا بن. لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، دەستمان بە پرۆسەیەکی فراوانی چاکسازی لە بواری تەندروستیدا کرد’’.