رۆژی چوارشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئومێد سەباح سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد و لە لایەن هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران پێشوازی کرا؛ کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە بوارە کارگێڕی و ئیدارییەکان، چارەسەرکردنی گرفتەکان تاوتوێ کران.
کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران و سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە ئامادەبوونی قائیمقامەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و بەڕێوبەرە گشتییەکان سازکرا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا دوای وەرگرتنی داواکاری و پێشنیاری ئامادەبووان چەند بڕیاری پێویستیدا.