ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب، نەقیبی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی کوردستان ڕەشید تاهیر و بەرپرسانی حزبی و حکومی، بارەگای نوێنەرایەتی سەندیکای ژمێریاران و وردبینان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
ئامانجی کردنەوەی ئەم لقە، بەرەو پێشبردن و بەهێزکردنی پیشەی ژمێریاری و خزمەتکردنی زیاتری ژمێریارانە لە ئیدارەی سۆران.
هەڵگورد شیخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
لە وتارێکدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: "وێڕای پیرۆزباییمان بۆ کردنەوەى لقی سەندیکایەکە، مەبەستمان تەنها کردنەوەى لقەکە نییە، بەڵکو گرنگە کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارکردنی سەندیکایەکە و کاروباری ژمێریارانیش بکرێت، ئەمەش کارئاسانیی باشتر دەبێت بۆ هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەى سەربەخۆی سۆران لەو بوارەدا".