ڕۆژی یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەمی ٣٠٢٣ لە کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری خاوەن پێداویستە تایبەتەکان مەراسیمێک لە لایەن کۆمەڵەی سۆران بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانی کەمئەندامان سازکرا.
لە سەرەتادا پەردە لەسەر وێنەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی سۆران خوالێخۆشبوو عەبدولواحید گوانی لادرا.
چاڵاکییەکانی مەراسیم بە بەشداریی سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئیدارەی سۆران، بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وتارێکدا، وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی لە خاوەن پێویستیە تایبەتەکان پاڵپشتی و هاوکاریی زیاتری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دەربڕی.
لە کۆتاییدا، پیشانگای وێنەیی، خواردنی کوردەواری، کتێب و توێژینەوەی زانستی، پیشانی ئامادەبووان درا و عارەبانەش(ویلچەر) بەخشرایە چەند کەمئەندامێک.