ڕۆژی یەکشەممە، ۱۰ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۳، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر سەربەست لەزگین و یاریدەدەری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە پارێزگای هەولێر چیا هەرکی، بەرپرسی لقی ١٠ و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەهرام عەریف یاسین، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان کرمانج عزەت، خدر مستەفا لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران؛نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سۆران و یاریدەدەرانی، یەکێتی زانایان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قایمقایمەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەرپرسانی دیکەی حکومی و حیزبی و بەڕێوەبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کەسوکاری قوربانییان، مەراسیمەکە ساز کرا.
دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و ساتێک وەستان بە خوێندنی سورەتی فاتیحە، بە ناوی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی، لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتەیەک پێشکەش کرا، هاوکات وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی پەیامی هاوسۆزی پێشکەشکران.
لە کۆتاییدا، تاجەگوڵینەی ڕێز بۆ ڕۆحی شەهیدان لە تەک وێنەی قوربانیان داندرا و لە لایەن کەسوکاریانەوە ١٤ مۆم هەڵگیرسێنران.