رۆژی پێنجشەممە 28ی دیسێمبەری 2023، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بەمەبەستی خستنەڕووی داتا و زانیارییەکانی ساڵی 2023 و باسکردن لە پلانی ئیدارەی سۆران بۆ ساڵی 2024، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد.
لە گرنگترین خاڵەکانی پرێس کۆنفرانسەکە:
- پرۆژەکانی دروستکردنی ڕێگای کووچە و کۆڵانەکان وە ڕێگەوبانی دەرەوە کە پرۆژەی بچووک و مامناوەند و ستراتیژین لە گرنگترین پرۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٣ بوونە لە بواری ڕێگەوبان.
- بە پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ پڕۆژەی ستراتیجی جێبەجێ بکەین و پڕۆژە تەواونەکراوەکانیش بە کۆتا بێنین.
- ریژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەرزە و بەردەوامن.
- دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو و کورت بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان لە گرنگترین پلانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە و ساڵانی داهاتووش هەروا دەبێت.
- پرۆژەی دروستکردنی ئۆڤەرپاسی سۆران یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیجیەکان کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسروور بارزانی ڕەزامەندی لەسەردا بۆ جێبەجێکردنی، کە جوڵەی بازرگانی فراوانتر دەکات.
- لە سەرەتای ساڵی 2023 بڕیارماندا کە هیچ پرۆژەیەک بە فەرمی نەوەستێت واتا پرۆژەکان بەردەوامیان هەبووە و بەردەوامیش دەبن.
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە خاوەنی 3 دەروازەی سنووری.
- کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی لە سۆران ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان دەخاتە قۆناغێکی باشتر.
- دروستکردنی پڕۆژەی ڕیسایکلین کە بەردی بناغەکەی لە مانگی ١ دادەنرێ.
- پرۆژەی دروستکردنی ٣ پارک لە ئیدارەی سۆران.
- گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەوڵی جددی ئیدارەی سۆرانە.
- سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر یەکێکە لە پلانە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ٢٠٢٤ بە تایبەت لە گوندەکان سەرەتاش لە ٣ گوند ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت.
- بە چاودێری راستەوخۆی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆتایی پێدەهێنین، یەکێک لە پلانەکانی ئیدارەی سۆران.
- بە پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گرفتی نەبوونی قوتابخانە لە گوندەکان و قوتابخانەی سەرخۆڵ لە شوێنە دووردەستەکان چارەسەر دەبن.
- هەوڵ دەدەین لە ساڵی داهاتوو گرفتی ئاوی خواردنەوە لە هەموو شوێنێک چارەسەر بکەین.
- لە ٪٧٥ ئاوەڕۆکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کراون و ئەو پڕۆژانەی کە ماون کۆتاییان پێ دەهێنرێت
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامانجیەتی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سۆران پرۆژەی بەکارهێنانەوەی ئاوی قوڕس کاری لەسەر بکرێت.
- لە بەرنامەدایە هیچ گەڕەک و شەقامێک نەهێڵین، کە قیڕتاو نەکرابن.
- ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە گرنگترین کارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت بە پشتبەستن بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پلانە جێبەجێ دەکەین.
- هەوڵ دەدەین بەرووبوومی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەناردەی دەرەوە بکرێن.
- ژێرخانی ڕێگەوبان بەردی بناغەی دروستکردن و بنیاتنانی سێکتەرەکانی دیکەیە.
- لە ساڵی داهاتوو کار لە سەر دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان دەکەین.
- فراوانکردنی رێگا و بە دووسایدکردنی رێگای سۆران – چۆمان لە هەوڵەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبن.