ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنجی، ڕاوێژکارانی وەزارەت و قایمقامەکان و بەرپرسانی دیکەی حکومی، یەکەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ساڵانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
ئامانجی سازکردنی کۆنفرانسەکە، پێداچوونەوەیەکە بە ڕابردوو و نەخشەدانانە بۆ داهاتوویەکی تەندروستتر بۆ هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هاوکات، پێداچوونەوە بە دەستکەوتەکانی کەرتی تەندروستی کرا و ئاڵنگارییەکان خرانەڕوو و ئامانجی داهاتوو و دەست پێشخەرییەکان باسی لێوە کرا.
هەر لە کۆنفڕانسەکەدا پانێڵێک بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارە سۆران ساز کرا.