ڕۆژی یهكشهمه ٤ی شوباتی٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسانی حکومی و ئەمنی و سەربازیەکان، پیاوماقوڵانی چۆمان، لە قائمقامیهتی چۆمان، رێوڕەسمی دهستبهكاربوونی قایمقامی نوێی قەزای چۆمان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "گرنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە سەردەمی شۆڕش وە لە ئێستاشدا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەو پلانی بەردەواممان دەبێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی ئەم دەڤەرە خۆشەویستە.
دواتر لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاس و پێزانینی ئیدارەی سۆران پێشکەش بە سوارە ئەکرەم قائیمقامی پێشووی قەزای چۆمان کرا و فەرمانی دەستبەکاربوون درایە ئەحمەد بارزان، قائیمقامی نوێی قەزاکە.