ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سێیەمین دیالۆکی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕۆژنامەنووسانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سازکرا.
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، کە قایمقامی قەزای رواندزیش ئامادەبوو، دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنج و تێبینییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی ڕۆژنامەوانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب گوێی لە وتەی بەرپرسی نوسینگەی سۆرانی سەندیکای رۆژنامەنووسان ڕاگرت و دواتر یەک بە یەک وەڵامی میدیاکارانی دایەوە و رایگەیاند: "لە داهاتوودا کار لەسەر تێبینی و پێشنیازەکان دەکەین، کە ئامانج لێی خزمەتکردنی کوردستان بە گشتی و هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.
دیالۆگەکە، لە لایەن ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی سۆران-ی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رێکخرابوو.
هەر لە چالاکییەکەدا بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی یۆبیلی زیوین دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان، پیرۆزبایی و پێزانین بەخشرایە بەڕێوەبەری سەنتەری سۆرانی دەزگای سەتەلاتی کوردستان.