رۆژی چوارشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، پێشوازی لە(جێمس گۆڵدمان) کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان British Consulate General in Erbil کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەریی کرد.
لە دانیشتنێکدا، کە جێگری سەرپەرشتیار حەکیم تێلی، بەڕێوەبەری نشینگەو پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سالار تەحسین ئامادەبوون، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لە ئامانج و گرنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گیروگرفتەکانی دەڤەرەکە کرد، بەتایبەتی ئەو کێشانەی کە لە ناوچە سنوورییەکان، رووبەڕووی هاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە دەبنەوە، کونسوڵی بەریتانیا هیواخوازبوو هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێ.
لە وتەیەکدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاسی کونسوڵی بەریتانیای کرد بۆ سەردانەکەیان، هاوکات جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.