رۆژی هەینی ١ی ٣ی ٢٠٢٤، جەماوەری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد و لە لایەن بەڕێز خەلات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی و لێژنەی پێشوازی مەزاری نەمران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
دوای خوێندنی سوورەتی (فاتیحە)، لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری ئیدارەی سۆران لەسەر گڵکۆی نەمران دانا و وتە و پەیامی هاوخەمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران-ی خوێندەوە و پەیمانی بەردەوامیی بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی دووپاتکرایەوە.