ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٤ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ساڵیادی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرز ڕاگیرا.
مەڕاسیم بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بەرپرسی لقەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆک و مامۆستا و قوتانیانی زانکۆی سۆران، دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەرپرس و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حزبی و حکوومییەکان، جەماوەری ئیداری سۆران سازکرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێکی بە ناوی جەماوەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پەیامی پیرۆزبایی ١٠ی ئادار، رۆژی راپەڕینی پێشکەش کرد.
چاڵاکییەکانی مەڕاسیم، لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ئیدارەی سۆران و زانکۆی سۆران سازکرابوو، کە تێیدا چەندین بڕگەی ھونەری، سروود و گۆرانی نەتەوەیی، کەرەستە و پێداویستی کەلەپووری کوردی خواردنی کوردەواری پێشکەش بە ئامادەبووان کران.