رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران حەکیم تێلی، قایمقامەکانی سۆران و رواندز و خەلیفان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرۆکی شارەوانی سۆران بەرپرسانی حکومی و حزبی، لە یادی ١٢١ساڵەی ڕۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، لە هەڵمەتێکدا 4 ھەزار نەمامی جۆراوجۆر لە ناوەندی قەزای سۆران دەچێندرێن و لە قۆناغی یەکەمیشدا 300 نەمام لە سۆران و 121 نەمام لە ڕەواندز چێندران.