ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لە دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێک هاتووە لە شەش قەزا و سیانزە ناحیە لە رێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢١ بە بریاڕی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٧) بە واژووی رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی هێنانە کایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەرچوو.
لە ماوەی تەمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو قەزای نوێ و ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان هێنرانە کایەوە، کاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێکتەرەکان خرانە بواری جێبەجێکردن.
دوای بە ئیدارەکردنی وەک یەکەکی ئیداری سەربەخۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەروازەیەکی سنووری نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا (دەروازەی نێودەوڵەتی زێت) لە رێکەوتی ١٠/٥/٢٠٢٣ کرایەوە، ئەمە جگ لە کردنەوەی دەروازەیەکی تر لە پاڵ (دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران) لەگەڵ ئێران دەکرێتەوە.
ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وە سەنتەر و کۆمەڵە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەن، کە لە خزمەت چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدان. وە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاڵپشتی بەشێک لە چالاکیەکانیان دەکات.