ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤ مەشخەڵی ئاگری نەورۆز وەک سیمبوول و جەژنی سەرکەوتن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جێگری سەرپەرشتیار و سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی، سەربازی و ئەمنی هەڵکرا.
هاوکات، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئێوارەخوانێکی بۆ کرێکارانی پاکەرەوە(ژینگەپارێزانی) ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران رێکخست.