رۆژی پێنجشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان-ی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد و دواتریش سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان د.هێمن میرانی، بە ووردی باس لە چارەسەركردنی گرفتی بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ - وزارة الداخلية كرا، كە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.