ڕۆژی2 و 3ی نیسانی ٢٠٢٤، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردی بناغەی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران کە پێکهاتوون لە:
مەڕاسیمی دانانی بەردی بناغەکە، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسانی دیکەی حکومی و حیزبی و هاوڵاتیان بەڕێوەچوو.