Logo
پۆرتالی خزمەتەگشتییەکان

قەزای سیدەکان

16/04/2023

قەزای سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە ،دەکەوێتە دووری ١٤٤ کم بەشی باکووری رۆژهەلاتی شاری هەولێر ،لەو پەڕی باکووری پارێزگای هەولێرە و کەوتووەتە ڕۆژئاوای شاری شنۆوە ،زۆربەی دەڤەرەکە شاخاوییە و دەشتایی کەمە.

لە رۆژگاری دێریندا رێڕەوێکی گرنگی بازرگانی بووە بە رێگەی کێلەشینەوە رۆژهەلات و رۆژئاوای کوردستانی  پێکەوە بەستۆتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ مانگی تشرینی دووەم بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیدەکان کرا بە قەزا، گوندی بەرمیزە لە دەشتی بەرازگر کە گوندێکئ گەورەیە کرا بە ناحیە، قەزای سیدەکان زیاتر لە 300 گوندی هەیە کە ١٤٨یان لەبەر هۆکاری جیا جیا بەتایبەتی ئەمنی چۆلکراون ،ئەم قەزایە کە  هەلکەوتەی جوگرافیای تایبەتی هەیە بەو پیەی کە کەوتوەتە سەر سنوری هەردوو وڵاتی ئیران و تورکیا  بەداخەوە هەمیشە لە ژێر هەرەشەی کاولبوون و ماڵوێرانی و خاکبەزاندنی بەردەوامی لەشکری ئەم دوو وڵاتە دا بویە و بووەتە نەریتێکی وەرزانە و رێگرە لە ئاوەدانی ناوچەکە، بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو تەنیا لەو ناوچەیە ١٥٨ کەس بوونەتە قوربانی تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران، هەروەها هەبوونی هێزە چەکدارەکانی پەکەکەش لەم سنورەدا هۆکارێکی دیکەی سەرەکیە بۆ بیانودان بە لەشکەرکێشی و توپبارانی وڵاتانی دراوسێ.

دوای راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە قەزا بوونی شارەکە، لە روانگەی ئیداری و کارگێریەوە گرنگی زیاتری پێدراوە و بۆ زیاتر پێشوەبردنی ناوچەکە خزمەتگوزاری ئاوەدانی زیاتری پێشکەشی کراوە بەتایبەتی دروستکردنی رێگاوبان،  لە روانگەی پەروەدەیشەوە بێبەش نیە و سنوری قەزاکە 68 قوتابخانەی جێوازی لێیە.

بە پێی دووایین ئاماری سەرژمێری خۆجێیی بۆ ساڵی 2023 قەزای سیدەکان نزیکەی 4 هزار و 400 سەرە خێزان لەخۆ دەگریت ژمارەی دانێشتووانی 20 هزار و 400 کەسی تێپەراندووە، بەشێکی بەرچاوی دانێشتووانی سنورەکە لە رێزی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکاندا خزمەت دەکەن و بە درێژایی مێژوو ناوچەکە بێبەش نەبووە لە خەبات و کوردایەتی،  بە هۆی کەش و هەوای سازگار و خاکێکی بەپیتی دەوەرەکە پێکهاتەیەکی زوری دانیشتووان لە کاری کشتوکالی و ئاژەلداری دا ژیان دەگوزەرێنن، لە روانگەی گەشیاریشەوە گرنگی تایبەتی هەیە و زوربەی ناوچەکانی سنوری قەزاکە خاوەن سروشتێکی جوان و شاخاویە و بە درێژای ساڵ گەشتیاری ناوخۆیی و دوور سەردانی دەکەن، ناوچە گەشتیاریەکانی وەک چیای حەسەن بەگ گرنگترین ناوچەی گەشتیاری سنورەکەن، هەرچەندە سەرتاسەری سنوری ئەم قەزایە بە هەموو پێوەرەکانەوە باشتری شوێنە بە وەبەر‌ێنانی گەشتیاری و کشتوکالی بەڵام بەداخەوە هەموو کات هۆکارە ئەمنیەکان رێگر بوینە لە پێشکەوتنی ناوچەکە.  

ژمارە تەلەفونەکانی پێویست

هێلی گەرمژ. تەلەفونفەرمانگەژمارە

07503984370بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان1
104
بەشی پۆلیسی سیدەکان2

07504787146شآرەوانی3



4



5



6

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023

بەستەرە خێراکان

-  پەرلەمانی کوردستان
- کابینەی پێشوو
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- ئاڵا و لۆگۆ و سروودی نیشتیمانی
- رێبەری میدیا و گەیاندن

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023
linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram