لە ئێوارەیەکی میوزیکی هونەریدا، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار، قایمقامەکانی رواندز و خەلیفان و هوونەردۆستان، لەژێر چاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، کۆنسێرتێکی میوزیکی لە لایەن گرووپی چەمبەر لە هۆڵی رۆشنبیری سۆران سازکرا.