ڕۆژی سێشەممە 28ـی ئایاری2024، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ و شاندی یاوەریان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەگەرمی پێشوازیی لێکرا و لەلایەن منداڵێکی شەهید چەپکە گوڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کرا.
لە دەستپێکی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی کرد، کە بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە بەشداری بەرپرسانی ئیداریی، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی و وەزیرانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و د. ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتی و پیاوماقوڵانی دەڤەری سۆران، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی دانا ، کە بریتیبوون لە ( دانانی بەردی بناغەی دووسایدی 40 مەتری هۆڵی بۆنەکان ــ شەهیدانی ئازادی سۆران و پارکی نیشتیمانی و پارکی ناوشار و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران) پڕۆژەکان بە گوژمەی 140 ملیار دینار جێ بەجێ دەکرێن.
دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی (ئەکواپارکی میرۆ لە شنگلبانێ) لە قەزای رواندز کردەوە.