Logo
پۆرتالی خزمەتەگشتییەکان

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

25/07/2024
یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە 24ـی تەمموزی 2024، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسانی حکومی و حزبی، وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی شارەکان بۆ تۆپی پێ، لە یاریگای د.فرسەت سۆفی لە شاری سۆران، لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی هەولێر و هەڵەبجە بەرێوەچوو.

پاڵەوانیەتیەکە لەژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سۆران لەسەر ئاستی کوردستان کرابوویەوه، لە پاڵەوانییەتیەکەدا (64) هەڵبژاردە بەشداریان تێدا کردبوو بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان تەکنەلۆجیای (VAR) لە پاڵەوانیەتێکدا بەکارهێنرا

هەڵبژاردەی هەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتیەکە دوای سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی هەڵەبجە بە ئەنجامی (4 _3).

لە کۆتایدا خەڵات بەسەر براوەی یەکەم و دووەم و باشترینەکان دابەشکرا.

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023

بەستەرە خێراکان

-  پەرلەمانی کوردستان
- کابینەی پێشوو
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- ئاڵا و لۆگۆ و سروودی نیشتیمانی
- رێبەری میدیا و گەیاندن

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023
linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram