ڕۆژی دووشەممە 12ـی ئابی 2024، بەئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جێگری سەرپەرشتیار، قائیمقامی قەزای ڕواندز، بەرپرسانی حکومی و حزبی، بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە هۆڵی ئیدارە بە ئەنجامدانی چەند چاڵاکیەک بەرز ڕاگیرا
سەرەتای مەراسیمەکە بە کردنەوەی پێشانگایەکی وێنەی دەستکرد، و کاری دەستی و دروستکردنی شیرینی و وەرگێران و خۆشنووسی دەستیپێکرد و وتەی بەخێرهاتن لەلایەن هابیل زرار بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لاوان پێشکەش کرا .
لە مەڕاسیمەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی لاوانی لە لاوانی جیهان و کوردستان بەتایبەت ئیدارەی سەرەبەخۆی سۆران کرد و چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر چەند چاڵاکییەکی هونەری و میوزیک و شیعر لەلایەن چەند لاوێکی بەهرەمەندی ناوندەکانی لاوانی سۆران،رواندز، مێرگەسۆر،خەلیفان، سیدەکان پێشکەش کران.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵات و سوپاس و پێزانینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن هەڵگورد شێخ نەجیب پێشکەش بە بەهرەمەندان کرا.