یەکێک لە بەرزترین و سەرنجڕاکێشترین لوتکە چیای باشووری کوردستان و عێراق چیای هەڵگوردە، کە دەکەوێتە قەزای چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرزییەکەی 3607 مەترە لە ئاستی رووی دەریا، دوو شاخەوانی سۆران بۆ یەکەمجار بە پایسکل گەیشتنە بەرزترین لووتکەی چیاکە.