رۆژی 28ی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران حەكیم تێلی و سەرۆكی زانكۆی سۆران د.شێروان شەریف و ستافی زانكۆ، لە زانكۆی سۆران كۆتایی بە خولێكی فێركاری هێنرا.
خولەكە لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتننامەی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زانكۆی سۆرانە، كە لە رێی سەرچاوە مرۆییەكانی ئیدارەی سۆران لە بواری (ڕێنووسی، خاڵبەندی) بۆ فەرمانبەرانی ئیدارەی سۆران و کارگێڕیى قائمقامیەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکان لە رۆژانی ٨/٢٦ و ٨/٢٨ی 2024 كرابوویەوە.