پڕۆژەی جووت سایدی سپیلک ــ خەلیفان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ڕێگاوبان و پێشخستنی بزاڤی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری کە ڕۆژی 15ـی ئەیلوولی 2022، لەلایەن سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دانرا کارەکانی بەرەو کۆتایی دەچێت.