ڕۆژی دووشەممە 23ـی ئەیلوولی 2024، ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له دیوانی ئیدارە، لهگهڵ بهڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بهرپرسانى يهكه كارگێڕييهكانى سنوورى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبووهوه.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 3 ساڵەی دروستبوونی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شۆڕبونەوەی دەسەڵاتەکان هەوڵمانداوە زۆرترین پڕۆژە له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێبکەین لە پڕۆژە بچوکەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سپاسی پاڵپشتی و هاوکارییە بەردەوامەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیدارەی سۆران کرد.
ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کۆبونەوەکەی کرد و ڕایگەیاند دوای بڕیاری بە ئیدارەبوونی، سۆران گۆڕانکارییەکی زۆری لە ڕووی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان بەخۆیەوە بینیوە، سۆران نموونەیەکی جوانی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانە، دڵخۆشم کە سۆران بەم گۆڕانکارییانەوە دەبینم، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەمووتان دەکەم، خەڵکی دەڤەری سۆران شایەنی لەوە زیاترن، دەڤەری سۆران لانکەی شۆڕشەکانی کورد بووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند دەمانەوێت ژیانی خەڵکی ببەینە قۆناغێکیتر و بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو دەنێین.