ڕۆژی دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حکومی و حزبی بەردی بناغەی کارگەی ڕیسایکلین، لە ناحیەی دیانا بە گوژمەی 24 ملیار دینار لەسەر رووبەری 50 دۆنم دانرا.
کارگەکە توانای ریسایکلین کردنی 400 تۆن زبڵ و خاشاکی هەیە لە ڕۆژێکدا، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بریار وایە لە ماوەی 18 مانگ لەلایان کۆمپانیای هیزڵ جێبەجێ بکرێت.