Logo
پۆرتالی خزمەتەگشتییەکان

كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكاریی بەڕێوەچوونی سەرژمێری ساز كرا

25/11/2024
سەرژمێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە پرۆسەى سەرژمێری گشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە سەرپەرشتی حەكیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەى سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك بە بەشداریی هەژار بەهرام بەڕێوەبەری ئاماری ئیدارەى سەربەخۆی سۆران و ئەندامی لیژنەی سەرژمێری، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەندامانی تری لێژنەى سەرپەرشتیی پرۆسەی سەرژمێری، کە پێکهاتوون لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی، پەروەردە، كشتوكاڵ، پۆلیس، ئاسایش، چاپ و بڵاوكردنەوە، وەرزش و لاوان بەڕێوەچوو.

لە كۆوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی هاوکاریی هێزە ئەمنییەكان کرا، کە پاڵپشتیی تیمەكان بکەن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و هاوكات بڕیاردرا تیمەكانی تەندروستی و پۆلیسی هاتووچۆ لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، لە ئامادەباشیدا بن.

لەم بارەیەوە، جێگری سەرپەرشتیار پاڵپشتی و هاوكاریی ئیدارەى سەربەخۆی سۆران-ی بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكان دووپاتكردەوە.

جێی ئاماژەیە، لە رۆژانی (20 و 21 ی 11ی 2024) سەرژمێری گشتی ئەنجام دەدرێت. 1180 بژمێر لە لایەن 550 بەڕێوەبەر و چاودێرەوە لە 6 قەزا و 19 ناحییە لە سەنتەری قەزاكانەوە سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكەن.

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023

بەستەرە خێراکان

-  پەرلەمانی کوردستان
- کابینەی پێشوو
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- ئاڵا و لۆگۆ و سروودی نیشتیمانی
- رێبەری میدیا و گەیاندن

ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزای سۆران، دێلزیان

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مەرج و یاسایاکانی بەکارهێنان نەخشەی ماڵپەڕ © 2023
linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram