بە پاڵپشتی و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون- کۆلێژی تەکنیکی سۆران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا و لهلایهن بەرێز خهڵات بارزانی، نوێنهری سهرۆك بارزانی پێشوازی كران.
لەم گەشتە زانستییەدا، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و مامۆستایانی بابەت، وانەی جینۆساید بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی ئەنفالی بارزانییەکان پێشکەشی قوتابیان کرا.