ئێوارەی رۆژی ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەشخەڵی ئاگری نەورۆز وەک سیمبوولی جەژنی سەرکەوتن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گردی ئیسقەڵا هەڵکرا.
رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوڵاتیان، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەربازی و ئەمنی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکە گرووپی بەشی میوزیکی پەیمانگە هونەرە جوانەکان رواندز بە گوتنەوەی چەندین سروود و گورانی مەراسیمەکەیان رازاندەوە
نەورۆز وەک نەریتێکی دێرینی کوردی و سیمبولی ژیانەوە و نوێبوونەوە، بە شکۆیەکی تایبەتەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرز راگیرا.