رۆژی دووشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ به ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەس و کاری شەهیدان و هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە بەشداری هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان، لە مەڕاسیمێكی جەماوەریدا ٣٤یەمین ساڵیادی راپەڕینی سۆران بەرز راگیرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستی پێکرد.
وتاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خوێنرایەوە.
دواتر دۆکیومێنتاری ڕاپەڕین و دەسکەوتەکانی ڕاپەرینی دەڤەری سۆران نماشکرا و چەندین سرودێکی نیشتیمانی لە لەلایەن پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز پێشکەش کران.