مێژووی ناحیەی دیانا:
ناحیەی دیانا سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆرانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە (٢٢) گوند پێکهاتوەو رێژەی دانیشتوانی بە پێی کۆتا ئاماری ساڵی (٢٠٢٠)ز دانیشتووانى سەنتەرى ناحیەو گوندەکانى زیاتر لە (70000) حەفتا هەزار کەس بوونە.
ناحیەی دیانا بەرووبەری گشتی (١٦٦)کم چوار گۆشەیە، بە دووری (٣)کم لەسەنتەری قەزا، (٣٦)کم لە قەزای سیدەکان، (٢٠)کم لەناحیەی خەلیفان، (١٠٦)کم لەناوەندی پارێزگای هەولێرەوە دوورە. دوای دامەزراندنەوەی ناحیەکە لەساڵی (١٩٩١)ز چەندین ناوەندی کارگێڕی و دامەزراوەی حکومی تیایدا کراونەتەوە.
لەمیانەی حوکمڕانی (عبدالکریم قاسم) لە ساڵی (١٩٦١)ز بە نووسراوێکی فەرمى کراوە بەناحیە، کە ئەو کات سەربە قەزای رواندز بوو. زیاتر لە (٤٥) گوند سەربەو ناحیەوە بوون تا دوای راپەڕینەکەی ساڵی (١٩٩١)ز، کەژمارەیەک لەو گوندانە گوێزراونەوە سەر قەزای مێرگەسۆر، چونکە لە سنووری قەزاکەوە بوون، ئێستا (٢٢) گوند سەر بە ناحیەی دیانان، لە ساڵی (١٩٨٦ -١٩٨٧)ز ئەم یەکە ئیداریە هەڵوەشایەوە لەلایەن ڕژێمی بەعس لەبەرچەند هۆکارێکی سیاسی و دوای سەرهەڵدانەکەی (١٩٩١)ز دامەزرانەوە.
ناوی دیانا، زۆرێک لە سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ناوی ناحیەکە لە وشەی (دیان)ەوە وەرگیراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی برا مەسیحیەکان لەگەڵ موسڵمانەکان هاوبەشن لە پێکهاتەی شارۆچکەکەدا لە ساتی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
یەکەی ئیداری ناحیەی دیانا هاوسنوورە لەگەڵ هەریەک لە قەزای سیدەکان لەباکور، قەزای خەلیفان لەباشور، ناحیەی سمیڵان لەرۆژهەڵات، ناحیەی مەزنێ لە ڕۆژئاوا، هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو قەزای ناوەندی سۆران لە باشورەوە قەزای رواندز لەباشوری رۆژهەڵات. ناحیەی دیانا دەڤەرێکی دەشتایییە و بەشی هەرە زۆری گونجاوە بۆ کشتوکاڵ، بەڵام لەم دوایەدا ئەم زەویانە رووبەری زۆریان کومەڵگا و بینایی حکومی لەسەر دروست کراون، هەندێکیان کراون بەکارگە لەلایەن کومپانیاکان، ئەوەی ماوە سوودی لێ وەردەگیرێ بۆ بەرووبومی کشتوکاڵی بەتایبەتی لەگوندەکانی دەوروبەری، چونکە کەش و هەوای ئەو دەڤەرە زۆر لەبارە.
ئاو وهەوای ناحیەکە زۆر لەبارە، ڕێژەی باران بارینی ساڵانەی دەگاتە (٦٥٠-٧٠٠)ملم ئەگەر وشکە ساڵی نەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەئەم دەڤەرە بە چیا سەرکەشەکانی کۆڕەک، هەندرێن، حەسەن بەگ، زۆزک، برادۆست، گۆڕەزەوە دەورەدراوە، کاریگەری تەواوی کردووەتە سەر بواری کەش و هەوایەکی لەبار بۆهەموو جۆرە بەرهەمێکی کشتوکاڵی زستانە و هاوینە.
ناحیەکە لە نزیکەی (٢٢) گوندی ئاوەدانکراو پێکدێت کە ئەمانەن (باپشتیان، باڵەکیان، مەجیداوە، گرد خیوەت، قەرەنیاوە، بێلنگری سەر و خوارو، بانەدێر، شیوە زیارەت، شاوراوە، هاودیان، باژێر، دێڵزیان (خاتوناوە)، بادلیان، شێخان، سەری بەردی، ناوڕۆین، سیتکان، هەسنان، گوان، کەورین، غەفوراوا).
باری کۆمەڵایەتی:
بە پێی ژمارەی دانیشتووانەکەی و هۆکاری زۆری کۆمەڵایەتیبوون لە نێوان خەڵکەکەیدا، ناحیەکە دابەش دەبێت بەسەر هەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحیەتدا، کە بە رێژەی ٪٩٨ موسڵمانن و ٪٢ ی کریستیانن. بە شێوەیەکی بەرچاو پێک دێن لە پیاو، ژن، منداڵ .
مێژووى ناحیەی سرێشمە:
ناحیەی سرێشمە، دەکەوێتە قایمقامیەتی قەزای خەلیفان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. یەکێکە لە ناوچە جوان و ڕازاوەکانی قەزای خەلیفان، کە لەم دوایانەدا واتە لەساڵی (٢٠٢٣)ز کراوە بە ناحیە. ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی (٢٠٢٠)ز، نزیکەی (٥٢٣٦) پێنج هەزار و دوو سەد و سی و شەش کەسە. پێشتر گەورەترین گوندی ناحیەی خەلیفان بوو، بەڵام لە ئیستادا وەک یەکەمین ناحیە دەژمێردرێت لە قەزای خەلیفان.
زۆربەی سەرچاوەی بژێوی خەڵکی ناحیەی سرێشمە دەکەوێتە سەر کشتوکاڵ، کە لە پێشدا زۆربەیان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری خەریکی پێشمەرگایەتین و بەشێکیان فەرمانبەر و بەشێکی تریش خەریکی بازرگانین.
زۆربەی بیروڕاکان لەسەرئەوە کۆکن کەوا ناوی (سرێشمە) لە وشەی ( سێ ڕەشماڵ)ەوە هاتووە، کە ئەویش بە مانای سێ دانە ڕەشماڵ دێت، بە درێژایی ڕۆژگار لەگەڵ بەکارهێنانی لە لایەن خەڵکی سرێشمەوە کراوە بە سرێشمە بۆ ئەوەی بۆ دەربڕین ئاسانتربێت. هەروەک " محمد ئەمین زەکی بەگ " ئاماژەی بە ناوی سرێشمە کردووە بە ( سێ ڕەشمە).
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی سرێشمە، تەنها (٥)کم لە سەنتەری قەزای خەلیفانەوە دوورەو دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای خەلیفان. نزیکترین ناوچەکانی کە لەم ناحییەوە نزیکن بریتین لە قەزای رواندز، ناحیەی مەزنێ، هەریر و ناوەندی قەزای خەلیفان.
کەش و هەوای ناحیەی سرێشمە، بە شێوەیەکی ئاسایی مامناوەندە لە هاویناندا و بەهارانی دڵگیرە، بەڵام زستانانی زۆر ساردن بە هۆی رێژەی زۆری دابارینەوە لە ناوچەکەدا.
ناحیەی سرێشمە، یەکێکە لە ناوچە جوان و ڕەنگینەکان کە سروشتێکی شاخاویی هەیە بۆیەش جوانیەکی زۆری داوە بە ناوچەکە.
بە نزیکەی (٢٥) گوند هەن لە ناحیە سرێشمە کە دیارترینیان بریتین لە (لێڕەمیر، دەربەندۆک، جۆنەڵە، کانی کۆلک، کنەک، کونەسیخۆر، ساوا، خەلان، بەورکان، هەنارەی سەرو و خواروو، گۆڕەز، بێکێ).لەگەڵ چەندان گوندى دیکە.
باری کۆمەڵایەتی:
لە ڕووی پێگەی تێکەڵبوون و کۆمەڵایەتیەوە خەڵکی سرێشمە زۆربەیان کۆمەڵایەتین، تێکڕایان لەسەر ئایینی ئیسلامن و موسڵمانن. دابەشبوون بەسەر پیاو، ژن، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی وەرتـێ:
ناحیەی وەرتـێ، دەکەوێتە سنوورى قایمقامیەتی قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. تێکڕای ژمارەی دانیشتووانی بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز دەگاتە نزیکەی (٦٣٤١) شەش هەزار و سێ سەد و چل و یەک کەس. رووبەری گشتی ناوچەکە نزیکەی (٢٢) کم٢. گوندی وەرتـێ بە فەرمی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە ساڵی (٢٠٠٨)ز کراوە بە ناحیە.
اوچەکە لە رووی کارگێڕیەوە سەر بە قەزای رواندزە لە رووی عەشیرەتی (باڵەک)ەوە، واتە بەزۆری خەڵکی ناوچەکە بۆ بنەچەی ئەم عەشیرەتە دەگەڕێتەوە، بە تەواوی کەوتۆتە ناو دەڤەری باڵەکایەتی.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی وەرتــێ بە ناوچە جوان و قەشەنگەکانیەوە ناوبانگی دەرکردووە، کە ناوچەیەکی بەرهەمدار و پڕ لە گژو گیایە، ناوچەیەکی خاوەن ئاو و ئاوەدانیە.
سەرەکیترین هۆکاریشە بۆ راکێشانی سەرنجی گەشیاران لە تەواوی هەرێم و گەشتیارە بیانەکان. ناحیەکە بە چەندین شاخ و چیای ناوازە حەشاردراوە. تا رادەیەک دەتوانرێت بگوترێت ناوچەکە بە تەواوی لێژەو سەختە بە هۆی جوگرافیاکەیەوە، بە جۆرێک مەودای دووری نێوان چیاکانی تەنیا نزیکەی (٥٠)م دەبێت. لە پشتی ناحیەکە چیایەکی ناسراو و دیار هەیە پێی دەڵێن (شاخی کارۆخ)، کە بۆ مەبەستی کوێستان، گەرمیان، ماڵداری خەڵکی سەردانی دەکەن، تەنیا دوو ڕێگاشی هەیە بۆ گەیشتن بە لوتکەکە بەهۆی سەختیەکەیەوە. وە لە پێشەوەی ناحیەکەش چیایێکی تری ناسراو هەیە بە ناوی( شاخی دڕەبی)، لە کۆندا جەنگی سیاسی، ناوخۆیی، شۆرشگێری زۆری تیا کراوە لەبەر سەختی چیاکە، چەندین شەهید و قوربانی دراون لەم شوێنە. لە دەستە ڕاستی ناحیەی وەرتــێ (شاخی جزیلە) هەیە کە بەرزە و جوانە، لە دەستە چەپی ناحیەکە (زینی وەرتـــێ)ی گەشتیاری هەیە، کە چەندین سەیرانگای هاوینەو زستانەی لێیە، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ساڵانە رووی تێدەکەن. لە پاڵ هەبوونی زینی وەرتـێ لەبەشی خوارەوەی گوندی خانەقایە کە بە (دۆڵـی خانەقا) بەناوبانگە بە هەمان شێوە چەندین سەیرانگای ناوازەی لێیە.
کەش و هەوای ناوچەکە هەروەک ئاماژەی پێ دراوە بەهۆی زۆری ئاو و دار و سەوزاییەوە زیاتر بە شوێنێکی فێنک دادەنرێت بۆ هاوین. زستانیشی سەختەو پڕ بارانە.
ناحیەی وەرتــێ، لە کۆی گشتی (٢٠) گوندی دیار و قەشەنگ پێکهاتووە کە ئەمانەن (رێزانۆک، بانەسارتک، دەرگەلە، چۆمەرخین، رەژیکەریان، سەرنەوس، خانەقا، چۆم بەروو، برسول، زیوەی وەرتێ، بەرۆژی وەرتێ، سولێ وەرتێ، کەلێتە، چنێران، گۆجار، چۆم رەمان، بەردگرکە، پردەشال، زارگەلی، بۆکریسکان).
باری کۆمەڵایەتی:
خەڵکی دەڤەرەکە بەشی هەرە زۆری لەسەر ئایینی ئیسلامن و موسڵمان، خزمایەتی و تێکەڵبوونێکی باش لە نێوان دانیشتوانەکەیدا بوونی هەیە، دابەشبوون بەسەر ژن، پیاو، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی بەرمیزە:
ناحیەی بەرمیزە، دەکەوێتە سنوورى قایمقامیەتی قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. لە پێشترا گوندی بەرمیزە بووە و لەساڵی (٢٠٢٣)ز بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بە ناحیە.
لە بەناوبانگترین ناوچە دیار و ئاوەدانەکانی ئەم ناحیەی دەشتی بەرازگرە، دەشتی بەرازگر یەکێکە لە دەشتە پان و بەرینەکانی ناوچەکە لەسەر سنووری (تورکیا-عێراق)، یاخود نێوان دووپارچەی کوردستان (باکوور-باشوور). دەشتی بەرازگر یەکێکە لەدەشتە گرنگ و بەپیتەکانی ناوچەی سیدەکان. زۆرینەی خەڵکی ئەم دەشتە سەر بەھۆزی برادۆستن. ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی لێ نیشتەجێن.
لە ناحیەکەدا شتانێک هەن کە زۆر سەرنجڕاکێشن بە ناوی قشلەکان، قشلەکان وشەیەکی تورکی عوسمانییە واتە شوێنی حەوانەوەی سەربازان بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا و ناوی قشلەکانی دەڤەری برادۆست لە گوندەکانی سەر بە ناوچەکە وەرگیراوە، بۆ نمونە قشلی کانیە ڕەش بە ناوی گوندەکەی کراوە ئەم قشلەیە دەکەوێتە بەرزایەکانی گوندی کانیە ڕەش لە دەشتی بەرازگر، کە لە پشت کۆشکی کانیە ڕەش دروست کراوە مێژووی دروستکردنی ئەم قشلە نادیارە چونکە هیچ بەڵگە و پاشماوەیەک و نوسراوێک بەجێ نەماوە، کە ئاماژە بۆ کاتی دروستکردنی بکات، بەڵام بە بەراورد کردنی لەگەڵ قشلەکانی تری کوردستان لە رووی بیناسازی و کەرستەی بینایەوە لەگەڵ دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیێک لە سەردەمی عوسمانیەکاندا ئاماژە بەناوی کانیە ڕەش و بونی قشلەکە دەکەن، لەم دەڤەرە سەرەڕای ئەوەی کە شێوەکەی هاوشێوەی بیناسازی قشلەکانی ترە بۆیە دەتوانین بلێین، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایەکانی سەردەمی عوسمانیەکان لە کوردستان واتە بۆ ماوەی نێوان ساڵانی (١٨٥٠-١٩١٤)ز.
ناحیەی بەرمیزە، هەر لە کۆندا شوێنی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان بووە، ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکە لە نێوان تورکیا و عێراق، ناوچەکە لەساڵی (١٩٩٣)ز ئاوەدان کرایەوە، لە ناوچەی برادۆست دەشتی بەرازگر لەناو سنوور و موڵکی کانیەڕەش، کەچی لەنێوان ساڵەکانی (١٩٩٤-١٩٩٧)ز چەند جارێک چۆلکراوەتەوەو کەوتوتە بەر بۆردومانی تۆپخانە و فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەهۆی بوونی چەکدارەکانی پەکەکە لەو سنوورە، بە جۆرێک وای لێهات لە ساڵی (١٩٩٧)ز تێکڕای خەڵکی گوندەکە داوای وەرگرتنی چەکی خۆپاراستنیان کرد لە جەنابی سەرۆک بارزانی و لەو ساتە بەدواوە تووشی چەندین شەڕو ناخۆشی و دەربەدەری بوون، چەندین شەهید و قوربانیان داوە بۆ پاراستنی گوند و خاکی پیرۆزی کوردستان.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی بەرمیزە، دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش و ناوازەی هەیە، بە هۆی بوونی رووبەرێکی چاکی سەوزایی و ژمارەیەکی زۆری دار و گژوگیا بە تایبەت لە ناوچە ئاوەدانکراوەکانی ناحیەکە. دەڤەری برادۆست تا رادەیەک بە تەواوی سنوورەکەی دەورەدراوە بە چیا بە پێی هەڵکەوتەی ناوچەکە کە دەکەوێتە نێوان (باکور-باشوور).
ئاووهەوای ناوچەکە لە هاویناندا تۆزی فێنکترە لە دەوروبەری بە هۆی بوونی چیاکانی ناوچەکە، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن بە بەرچاو شوێنەکانیتر. هاوینی شێدارە و زستانەکانی سەخت و ساردن، بەهۆی زۆری دابارینی بەفر و بارانەوە.
ناحیەی بەرمیزە لە چەند گوندێک پێک دێت کە زیاتر دەکەونە سەر دەشتی بەرازگر کە ئەمانەن ( کانیە ڕەش، ئارێ، ئاوبڕا، ئێنەمسید، بناوانۆک، بندەر، چنارێ، چەمەلوا، خوماری، زەروا، سیرۆ، خەروانە، کەونە گوند، هارونێ، هەیات).
باری کۆمەڵایەتی:
بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی ناوچەکە سەر بە ئایینی ئیسلامن و موسڵمانن، تەبایی و خزمایەتی و برایەتیەکی توندوتۆڵ لە نێوانیاندا بوونی هەیە و دابەشبوون بەسەر ژن، پیاو، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی حاجی ئۆمەران:
ناحیەی حاجی ئۆمەران لەساڵی (١٩٧٥)ز کراوە بە ناحیە. ناحیەکە بە گشتی لە (١٩) گوند پێکهاتووە و رێژەی دانیشتوانی بە پێی کۆتا ئامارەکانی (٢٠٢٠)ز نزیکەی (٥٥٠٨) پێنج هەزار پێنج سەد و هەشت کەسن.
حاجی ئۆمەران بەپێی هەندێک سەرچاوە دەڵێن: ناوی حاجی ئۆمەران لەدوو براوە هاتووە بەناوی ( عومەرو ئۆمەر ) کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم لەگوندی (بۆڵێ)ی ناودەشت سەربە ناحیەی (سەنگەسەر) هاتـوون و ئەم شوێنەیان ئاوەدان کردۆتەوە و ناویان ناوە حاجی ئۆمەران، زیاتریش لەگەڵ دروستکردنی رێگاى هامڵتۆن لەسەرەتای سەدەی بیستەم ئاوەدان بووەتەوە.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
حاجی ئۆمەران، کەوتۆتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەلای باکورەوە ناحیەی سیدەکان، لەلای رۆژئاواوە قەزای چۆمان، لەلای باشورەوە پارێزگای سلێمانی، لەلای رۆژهەڵاتیش کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
لە رووی دووری حاجی ئۆمەران لەپارێزگا و قەزاکانی دەورووبەری، حاجی ئۆمەران کەوتۆتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، (٢٣)کم دوورە لەقەزای چۆمان، (٦٥) کم دوورە لە قەزای سۆران، (١٨٣) کم دوورە لە هەولێری پایتەخت.
لە وەسفی گشتی زەوییەکەیدا رووبەری حاجی ئۆمەران (٦٨٠٠) دۆنمە، ڕووبەری حاجی ئۆمەران و گوندەکانی (٥١١٦٩) دۆنمە.
کەش و هەوای ناحیەی حاجی ئۆمەران زیاتر شێدارە و لەسنووری حاجی ئۆمەران و گوندەکانی ساڵانە رێژەیەکی زۆر بەرچاو بەفر دەبارێت لەرووی باران بارینەوەش، ساڵانە رێژەکەی لەسەرووی (١٠٠٠)ملم بارانەوەیە.
حاجی ئۆمەران، زستانێکی زۆر سەختی هەیە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر پلەی (ێفر)، لە وەرزی بەهار و هاوین ئاو و هەوایەکی زۆر فێنک و سازگاری هەیە هەرلەبەر ئەوەشە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لەهەموو شوێنەکانی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەریش ڕووی تێدەکەن.
ناحیەی حاجی ئومەران لە کۆی گشتی (١٩) گوندی سەرەکی پێک دێن وەک (ماوەتان، شیوەڕەش، سەیداوە، زینوەی شیخ ، خەلان، ئازادی، ڕایات، ڕەشە هەرمێیان، ئاڵانە، باوەکراوە، چیکان، دەربەند، ئاشی بەرگوێز، ناوەندە، دۆڵەبەن، شۆرە، گەلەڕێژ، گوندە ژۆر، وارشانکە ).
باری کۆمەڵایەتی:
بەو پێیەی ناحیەکە دابەشبووە بەسەر (٥٥٠٨) کەس ، دانیشتووانی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی بە رێژەی ٪١٠٠ مووسوڵمانن و نیوە بەنیوەی پیاو، ئافرەت، منداڵن.
مێژووی ناحیەی سمیلان:
ناحیەی سمیڵان، سەر بە قایمقامیەتی قەزای چۆمانە لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، ڕێژەی دانیشتوانی بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز نزیکەی (٤٦٩٧) چوار هەزار و شەست سەد و نەوەد و حەوت کەسە.
ناحیەی سمیڵان لە ساڵی ( ٢٠٠٠)ز لە ناوچەی ناحیەی (دۆڵی رۆست)ەوە بڕیاری فەرمی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچوو، بەڵام چونکە سەنتەرەکەی لە سمیڵانە بۆیە ناحیەکە کرا بە ناحیەی سمیڵان، ناوچەیەکی شاخاویە و بە چیا دەورە دراوە هەندێک نشێو و دۆڵی تێدایە.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی سمیڵان لە رۆژهەڵاتی قەزای چۆمانە، لە باکووری قەزای سیدەکانە، باشووری ناحیەی وەرتێ یە، رۆژئاواشی سەر بە قەزای ناوەندی سۆرانە.
لە ڕووی ئاووهەواوی ناحیەی سمیڵان، شوێنەکە زیاتر ناوچەیەکی شاخاوییە و ساڵانە بەفرو بارانێکی زۆری لێ دەبارێت. بە هۆی هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافیای، ساڵانە نزیکەی (٥٥٠) ملم باران لە سنووری ناحیەی سمیڵان دەبارێت.
بە گشتی ناحیەی سمیلان پێکهاتووە لە (٣٦) گوند کە ئەمانەن (سمیڵان، رۆست، پیرئۆمەر، گرتک، ماوان، شیوە ماوان، شیوەچنار، جاوەکە، هەبڵەسان، گەزنە، هەوێزەبۆر، کاولان، دزوک، دۆلانە، مامەخەتیبان، دارە گرد، بێولە، ئاشی بێکۆرە، ئاشی بێکۆرە، شلان، گوێز لینگە، دێگە، شێرکاوە، چۆمبارۆک، چومانی سمایل ئاغا، بێشە، گزرە، دۆڵبالیس، گوڵان، برایەتی، چۆمبرس، نزاری، درێشک، سەری مارساوا، شلۆک، هۆری).
باری کۆمەڵایەتی:
لە ڕووی باری کۆمەڵایەتییەوە بە پێی ئایین موسڵمانن و بە پێی رێژەی گشتی دانیشتوانی لە (٤٦٩٧) کەسەوە دابەشکراوە بەسەر (٪٥٠) نیوە بە نیوەی پیاو و ئافرەت.
مێژووی ناحیەی قەسرێ:
ناحیەی قەسرێ، سەر بە قایمقامیەتی قەزای چۆمانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە (٢٥) گوند پێک هاتووە و رێژەی دانیشتوانی (٨٩١٣) هەشت هەزار و نۆ سەد و سێزدە کەسە. رووبەری گشتی ناحیەکە نزیکەی (١٧٧) کم٢. لەسەر واتای ناوی قەسرێ دوو ڕای جیاواز هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کەناوی قەسرێ لە(قەسرین)ەوە هاتووە بە مانای شوێنێکی زۆر سارد دێت، وە دووەمیان ئەوەیەکە دوو برا لەم ناوچەیە نیشتەجێبوونە بەناوەکانی (خوسرەو و ساکۆت)، بە پێی ڕۆژگار ناوەکەی بوەتە قەسرێ و ماکۆسان کە ئێستا هەردوو شوێنەکە ماون و ئاوەدانن، شوێنەواری گردی (ساکۆت) تاکو ئێستاش ماوە. لە دوای وێرانکردنی زۆربەی ناوچەکانی ناحیەکە لە سەردەمی رژێمدا و دوای ڕاپەرینی بەهاری (١٩٩١)ز جارێکی تر ناوچەکە ئاوەدان کرایەوەو بە هۆی فراوانی ناوچەکە لە سەردەمی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم لە ساڵی (٢٠٠٧)ز بە فەرمی کراوە بەناحیەو لەسنوورى ناحیەکە (٣٦) گوند پێکدێت.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
سنووری ناحیەی قەسرێ، لە قەزای چۆمانەوە نزیکەی (١٨)کم دوورە، زیاتر ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتوگوزارییە، زۆربەی دانیشتوانەکەی بەکاری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ و هەنگ خەریکن.
و لە گرینگترین بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ئەوناوچەیە (گوێز، قەیسی ، سێو .. )
ئەمە جگە لەبوونی چەندین ناوچەی گەشتوگوزاری کە لە هاویناندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار رووی تێ دەکەن وەکو هاوینە هەوارەکانی (دۆڵی باڵەییان، کانی بەست، وەڵاش، رێژدوور).
ئاو و هەوای ناوچەکە تا بلێی فێنک و لەبارە بە تایبەت بۆمەبەستی گەشتیاری. رێژەی باران بارینی ساڵانەی مامناوەندیە و بە ڕێژەیەکی گونجاو بەفر و بارانی لێ دەبارێت.
ناحیەی قەسرێ، لە (٢٦) گوندی سەرەکی پێک دێت کە ئەمانەن ( چۆمە، زەنگەلین، چۆمانی مستەفاغا، خەزێنە، ماونان، قەڵات، وارین، ئیسکاوە، رەزوێکە، سەرکان، کۆیلە، بوران، وەسان، سەرنێل، چۆمساک، دیلمان، سۆرەبان، وەڵزێ، بەردەرەشان، ماکۆسان، شیوەگوڵان، سایە، شیناوە، ڕەشدوور، مێرگە، وەڵاش).
باری کۆمەڵایەتی:
بە رێژەی ٪١٠٠ی دانیشتووانی ناوچەکە کوردن و سەر بە گوندە کوردنشینەکانی خۆیانن، بەشی هەرە زۆریان لەسەر ئایینی ئیسلامن و موسڵمانن کە دابەشکراون بەسەر پیاو، ژن، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی گەڵاڵە:
ناحیەی گەڵاڵە، سەر بە قایمقامیەتی قەزای چۆمانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. لە (٩) گوند پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز نزیکەی (١٥٩٤) هەزار و پێنج سەد و نەوەد و چوار کەسن.
ئەم ناحیەیە سەرەتا ناوی باڵەک بووە، بەڵام لە ساڵی(١٩٧٠)ز ناوەکەی لە ناحیەی باڵەکـە وە گۆڕدراوە بۆ ناحیەی گەڵاڵە. نازناوی وشەی (گەڵاڵە) بەپێی زانیاری هەندێ کەس لە ئاوەدانی (گەڵاڵە)وە هاتووە، گوایە ناوچەیەک هەیە پێی دەگوترا (گرکە سۆر)، ئاو بۆ ئەو ئاوەدانییە هەر بە جۆگە هاتووە بۆ خواردنەوە، بەهۆی گیاوە ئاوەکە بەردەوام دەگیرا و دەپچرا. رۆژێکیان یەکێکیان بەدوای ئاوەکەدا دەچێت و لە ئێستای شوێنی (گەڵاڵە) ئاوێک دەدۆزێتەوەو بەخەڵکی گوندەکە دەڵێت: ئاوێکم (گەڵاڵە) کردووە، واتە مسۆگەرم کردووە. بەشێکی تریش لە ناوچەکەدا دەڵێن: وشەی (گەڵاڵە) لەگەڵ ئەو بەرەبابەی کەلە (سلێمانی)ەوە هاتوون لە ناوچەی (گەڵاڵە)ی ئەوێوە هاتوون، بۆیە ئەو ناوەی ئەوێ لە (گەڵاڵە)ی (باڵەکایەتی) دووبارە بۆتەوە. بەشێکی تریش پێیان وایە (گەڵاڵە) لە (گوڵاڵە)وە هاتووە، مەبەست لەوە واتە چەندین جۆرە گوڵی رەنگاو ڕەنگ.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
لە رووی کارگێریەوە سەربە قایمقامیەتی قەزای (چۆمان)ە لەئیدارەی سەربەخۆیی سۆران. نزیکەی (١،٥)کم لە رێگای هامڵتۆن دوورە، نزیکەی (٧)کم لە سەنتەری قەزای چۆمان دوورە، دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای قەزای چۆمان و ناوەڕاستی دەڤەری باڵەکایەتی، تەنها کوێستانی گەڵاڵەی هەیە، کە ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە گەڵاڵە و دۆڵی رووستەوە رووی تێدەکەن، لە چەندین ناوچەی گەشتیاری پێک هاتووە، هەروەها هەردوو رووباری (شیوێ تەنگی، کوێستانی گەڵاڵە)ی پێدا رەت دەبێ.
کەش و هەوای ناحیەکە، زیاتر ناوچەکانی بەهارین و بۆ گەشت و سەیرانەکانی وەرزی هاوین زۆر گۆنجاون، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی باشی دار و گژوگیا، ریژەی باران بارینی بەرزە لە وەرزی زستاندا. جوانی ناوچەکە بوەتە جێگای زۆری سەرنج لەلایەن گەشتیارانەوە.
ناحیەکە لە (٩) گوندی جوان و سەرەکی پێک دێت کە ئەمانەن (داروسەلام، کانی سماق، رەزانی مەلا برایم، ئۆمەراوە، ناوکێلەکان، پاشکۆز، ڕەشەکەل، کانیەزیل، گویزان).
باری کۆمەڵایەتی:
بە گشتی، زۆربەی خەڵکی ناوچەکە سەر بە ئایینی ئیسلامن و کوردن بە نەتەوە، دابەشبوون بەسەر پیاو، ژن، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی بارزان:
ناحیەی بارزان، دەکەوێتە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. لە ڕێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوان پێک دێت.
بە پێی سەرچاوەی ( بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد) نووسینی بەڕێز ( مسعود بارزانی )، هاتووە لە ساڵی (١٩٣٢)ز، هێنانە کایەی ( ناحیەی بارزان ) لە ئارادا بووە و سەر بە (قەزای زێبار)ی واتە قەزای مێرگەسۆری ئێستا بوو، دروستبوونی (ناحیەی بارزان) لەو کاتەوە هەبووە، کاروباری ئەو ناحیە بەردەوام بووە تا کۆ ساڵی (١٩٧٧)ز، و ڕاگواستنی زۆرە ملێی (دەڤەری بارزان)، هەروەها دوای ڕاگواستن بە بڕیاری فەرمی ژمارە (١٩٧٧)ز رژێمی بەعس لە بەغدا، ناحیەی بارزان هەڵوەشایەوە.
بەو شێوەیە بە چۆڵی دەمێنێتەوە تاکو ڕاپەرینی بەهاری ساڵی (١٩٩١)ز ئاوەدانبوونەوەی بە خۆیەوە بینی. لە ساڵی (١٩٩٨)ز بە فەرمانی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە (ناحیەی بارزان) بنیاتدەنرێتەوە سەر بە قەزای مێرگەسۆر.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی بارزان، بە گشتی لە رووی رووبەرەوە نزیکەی (١٤٠) کم٢ دەبێت، (١٥٠)کم دوورە لە سەنتەری پایتەخت، هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی (تورکیا)، وە لە رۆژئاواوە لەگەڵ پارێزگای (دهۆک).
ئاو و هەوای ناحیەی بارزان، لە ئاستێکی مامناوەندیدایە لە هاویناندا. زستانیشی بە ساردی ناسراوە بەهۆی زۆری رێژەی دابارین و بەفرەوە. لە چەندین جێگای سەرنجڕاکێش و ناوازەی گەشتیاری پێکدێت کە دیارترینیان شوێنە مێژوویەکانی بارزان و هەوارگەی زۆرەگڤانن.
گوندەکانی ئەم ناحیەیە دابەش دەبن بەسەر ٣ ناوچەی دیار وەکو بەری ( نزار، بەرۆژ، کۆمەڵگای دارادازان). زۆربەی گوندەکانیان بەپێی پێویست ئاوەدانکراونەتەوە تەنیا بەشێکی بەر کۆمەڵگای دارادازان نەبێت ئاوەدان نین. کە دیارترین گوندەکانی ناحیەی بارزان نزیکەی (٣٨) گوندن کە ئەمانەن (فەقیران، ئاستە، گەلاڤە، رێشە، بلێ، هەسنەکا، سرێشمە، هوستان، ببانا، بارزان، هەسنێ، هەڤندکا، رەزیان، هەمدلا، ئالیان، بازێ، سەڤرە، باڵندا، هردان، سەفتێ، سەرکەڤر، زۆرەگڤان، ناڤدارا، شرێ، دەربۆتک، ئالکا، نوریشک، ئیروان، ساکا، ملانێ، بێکرێس، هەربوو، مەندیێ، شرێ خوارو، زێوە، ئیسومەرا، هیزان، تێل، بابسێڤا، ئاڤەدۆر، ئەردێل، هەلەوین، داویدکا، شنگێل، شیفکێ، بێکۆل، ماسەکا، بێکروب).
باری کۆمەڵایەتی:
بە پێی مێژووی دیاری ناوچەکە لە ٪١٠٠ی دانیشتوانی کوردی رەسەنی سەر بە بارزانن، زۆربەی هەرە زۆری سەر بە ئایینی ئیسلامن و موسڵمانن، کە دابەشبوون بەسەر ژن، پیاو، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی شێروان مەزن:
بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شێروان مەزن سەر بە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ژمارەی دانیشتوانی بە نزیکەی (٤١٠٦) چوار هەزار و سەد و شەش کەسە. ناحیەی شێروان مەزن لە ڕووی مێژوویەکەیەوە بە بەشێکی دانەبڕاو لە دەڤەری بارزان بەشێوەیەکی تایبەتی و کوردستان بە شێوەیەکی گشتی لەبەر هەڵوێستی کوردانەیان و بەرگری کردن لە مافە ڕەوایی، نیشتمانی، نەتەوەییەکانیان لە زۆڵم، ستەم، داگیرکاری، سووتان و کاولکاری دوژمنان بێ بەش نەبووە، بە درێژایی مێژوو هەر داگیرکەرێک پێی خستبێتە سەر خاکی کوردستان ئەم ناوچەیەشی لێ بێبەش نەبووە، لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بۆ چەندین جار هێرش کراوەتە سەر و دێهاتەکانی سوتێنراون، هەروەها چەندین جار لە لایەن ئینگلیزەکان بە فرۆکە گوندەکانی بۆردومان کراون هەر بۆیەش نزمەیەکی زۆری هاووڵاتیانی ئەم ناحیەی زۆربەی جار توشی ئاوارەی بوونە بۆ ناوچەکانی ئێران و تورکیا.
واتای ناوی شێروان مەزن بۆ دوو بیرۆرای جیاواز دەگەڕێتەوە، بە پێی بۆچوونی یەکەم دەڵێن پیاوێک کە خەڵکی (وانێ) بووە لە کوردستانی تورکیا، ناوی شێر بووە هاتووە لە شێروانی ئێستا نیشتەجێ بووە و گوندەکەی ئاوەدان کردوەتەوە بە ناوی (شێری وان) دواتر بوە بە (شێروان). وە دووەمیان دەڵێت ئەو پیاوەی کە لە (وانێ) هاتووە لەو کاتەدا دارستانێکی چڕ و زۆر گەورە لە خوار کانیاوی شێروانی ئێستا هەبوو، لە ناو ئەو دارستانە (شێرێک) هەبووە کە خەڵکەکە زۆر لێی دەترسان، ئەو پیاوەی کە لە وانێ هاتبووە ئەوێ توانیویەتی ئەو شێرە بکوژێت، دوای ئەوە ناوی ئەم گوندە ناونرا بە گوندی (شێری وان) دواتر بووە بە شێروان مەزن.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی ناحیەیە یەکەم جار گوند بووە لە چەند ماڵێکی کەم پێک هاتبوو. لە ساڵی (١٨٩٠)ز شێروان مەزن کراوە بە ناحیە بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی مزوری باڵا) کە ناوەندی ناحیەکە لە شێروان مەزن بوو. ناحیەی شێروان مەزن (٧٠) گوند دەگرێتەوە کە (١٩) گوندی ئاوەدانە و (٥١) گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە، بە گشتی (١٥٥)کم لە ناوەندی پارێزگای هەولێر، (٣٠)کم لە ناوەندی قەزای مێرگەسۆر دوورە.
لە ڕووی ئاو و هەواوە، ناحیەی شێروان مەزن ناوچەیەکی شاخاوی سەختە، لە گرنگترین چیاکانی (چیای بوتین، چیای موسەکا، چیای هوکل، چیای گۆڤەند لەگەڵ چیای چارچەل). ڕووباری (شین) کە سەرچاوەکەی لە وڵاتی تورکیاوە هەڵدەقوڵێت، دەکەوێتە سنووری ئەم ناحیەیە. رووبەری گشتی سنووری کارگێری ناحیەکە (٢٧٠)کم٢، کە زەویەکەی (٪٤٤)ی چیا، (٪٣٥)ی گرد، (٪٢١)ی دەشتاییە. (١١٢٥)م لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئاووهەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی مام ناوەندیە، لە هاویندا گەرم و هەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (٤٠) پلەی سەدی، لە وەرزی زستاندا ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (١٠) پلەی سەدی، لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێ، کە رێژەی باران بارینی هەندێک ساڵ دەگاتە سەرووی (١١٢٥)ملم، بەفربارینی هەندێک ساڵ دەگاتە (٢٠٠)سم، وەرزەکانی بەهار و پاییزی مام ناوەندیە.
گوندەکانی سەر بەم ناحییە ئەمانە دەگریتەوە (شێروان مەزن، لێرا، سێلکێ، گوێزی، کانی بوت، بێدیال، بێخشاش، بیێ، چەمێ، قەڵاتول، بەردەسوور، خاڵونە، هەلانیا، دودەمەرا، سەرکێری، کانیاتا، سەردەریا، کرمەمو، تاتکی) کە ئاوەدانن و ئەمانەشی کە دێن هێشتان ئاوەدان نەکراونەوتەوە وەک ( ئێدلبی، ستوبێ، پێندرو، دێزو، سپینداری، ناوکورکا، بناڤی، موکا، پالانا، کوران، مێروز، بەرکەلی، بژیان، بوسێ، گوێزی، سینا، موسێ، سلور، رەڤین، توێ، شیڤێ، هلارا، ،بەنان، ئەرگوش، ماواتا، بزینا، ئاکیاکا، گەلانە، باسیا،چەمیان، زیلان ،شیسەلمین، تیادرێرێ، ئەردەوێڵ، ناوچەلا، درێ، ستونێ، هەرکێ، بێداو، کێ سەرو، کێ خوارو، زرکەت ،گێمەدە، زێت، بێچەنی، کەنەزێت، پاورا، کانیماروک، مام شرین، تولاخ).
باری کۆمەڵایەتی:
بە پێی کۆی دانیشتووانی سنووری ناحیەی شێروان مەزن کە (٤١٠٦) کەسن، ڕێژەی (٪١٠٠) دانیشتووانی نەتەوەی کوردن، و بەرێژەی (٪٩٩)ی بە ئاین موسڵمانی سونەن و بەرێژەی (٪٠.٠٥)ی مەسیحین کە هەموویان بە شێوە زاری بادینی قسە دەکەن، دابەشبوونیان بەسەر پیاو، ئافرەت، منداڵدا بە ڕێژەی نزیکەی (٪٣٢ - ٪٣١)ن.
مێژووی ناحیەی مەزنێ:
احیەی مەزنێ، شارەدێیەکە دەکەوێتە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران. مەزنێ سەرەتا گوند بووە و کراوە بە شارۆچکەیەک کە ناوی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی مەزنێ ی وەرگرتووە، ناحیەی مەزنێ بە شێوەیەکی گشتی لە (٣١) گوند پێکهاتووە ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز نزیکەیی (٩٣٠٨) نۆ هەزار و سێ سەد و هەشت کەسن.
ۆ یەکەم جار لە ساڵی (١٩٩٩)ز کراوە بە ناحیە و دامەزراوە. ناحیەی مەزنێ بەگشتی لە (٢٩) گوند پێکهاتووە کە (٢٥) گوندی ئاوەدانە و (٤) گوندی چۆڵە، دەکەوێتە سەر رێگای گشتی زارگەلی و قەزای مێرگەسۆر. ژمارەی خێزانەکانی ئەم ناحیەیە بە نزیکەیی (١٢٧٧) خێزانە، هەروەها ناحیەی مەزنێ چەند شوێنەوارێکی دێرینی هەیە وەکو ئاسەواری ئاشی کۆنی مەزنێ کە پێی دەوترێت (کۆنە ئاش)ی قشڵی مەزنێ کە یەکێکە لەو سێ قشڵەی کە لە ساڵی (١٩٨٤)ی زاینی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دروست کراون.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی مەزنێ، لە ڕووی جوگرافیەوە لە لای باکوور دەکەوێتە سەر سنووری ناحیەی پیران و قەزای سیدەکان ، لە باشوور هاوسنوورە لە گەڵ قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، لە رۆژئاوا هاوسنوورە لەگەڵ ناحیەی گۆرەتوو، لە رۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لە گەڵ قەزای ناوەندی سۆران، (٢٥)کم لە ناوەندی قەزای مێرگەسۆرەوە دوورە، هەروەها (١٣٥) کم لە ناوەندی پارێزگای هەولێر دوورە، دەکەوێتە سەر رێگای گشتی زارگەلی و قەزای مێرگەسۆر.
ئاووهەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی مامناوەندە، لە هاویندا گەرمە، کە هەندێک جار پلەی گەرمی دەگاتە (٤٠) پلەی سەدی بێجگە لە سەنتەری ناحیەکە بەفرێکی کەم دەبارێت، بەڵام لە گوندەکان بەفرێکی زۆر دەبارێت کە هەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (١٠٠)سم، رێژەی باران بارین لە سەنتەری ناحیەکە و گوندەکان زۆرە و هەندێک ساڵ رێژەی باران بارین دەگاتە (١٠٠٠)ملم، وەرزەکانی پاییز و بەهار هەوایەکی مام ناوەندیان هەیە.
ناحیەی مەزنێ لە چەند گوندێکی سەرەکی پێکدێت، کە نزیکەی (٣٤)گوندن کە ئەمانەن (مەزنێ، سارداو، ئەشکەوتوان، ئیسقەیل، دارە، لێرەسماق، خوشکەل، کەونە گوند، سەدەر، زێرین زەویا، سێرمان، هەرماوە، کانی سپی، قسنجار، فەقیان، کونەمار، نێرگزین، شێتنە، دێرانا، دەری، شێرۆکیان، گورە، سیرستا، گەلەک، پێداوە، کەنگرینە، موساکاوە، چەمە هەرمی، موسرگە، کۆمەڵگای سارداو، کەولا، کربێژان، کانی پیرەژن، تارستا).
باری کۆمەڵایەتی:
لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە، ناحیەی مەزنێ لە ٪١٠٠ی دانیشتوانی نەتەوەی کوردن و رێژەی ٪١٠٠ی بە ئایین موسلمانن. ناحیەکە دابەشبووە بەسەر زۆری عەشیرەتی دۆلەمەری بە رێژەی نیوەی لە سەدا یەکسان بەسەر ژن و پیاودا.
مێژووی ناحیەی گۆڕەتوو:
ناحیەی گۆڕەتوو، دەکەوێتە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ناحیەکە سەرەتا گوند بووە و دواتر لە ساڵی (٢٠٠٤)ز بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بە ناحیە لە قەزای میرگەسۆر. رووبەری گشتی ناحیەی گۆڕەتوو نزیکەی دەکاتە (٢٤٩)کم٢، لە نزیکەی (٥٥) گوند پێک دێن کە تەنیا یەکیان ئاوەداننەکراوەتەوە و ئەوانی تر بە کەڵکی ژیانکردن دێن و خەڵک لێی نیشتەجێن، بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز بە نزیکەی لە (١٠٧٠٠) دە هەزار و حەوت سەد کەس پێکدێت.
ناوی گۆڕەتوو، بە پێی زۆرێک لە سەرچاوەکان لە دوو بڕگە پێکهاتووە: یەکەمیان (گۆڕ)ە، واتە کورتکراوەی گوڕەپانە یان شوێنێکی ڕاست و تەختایی کە بکەوێتە نێوان دوو بەرزاییەوە. دووەمیان (توو)یە، کە دارێکی جوان و بەربڵاووە لە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان بوونی هەیە، دارەکە لە بنەڕەتدا خۆڕسکە، بەڵام لەم دواییانەدا مرۆڤ دەستی هەبووە لە ڕواندن و پاراستنی جگە لەوەی کە دیمەنێکی زۆر جوانی سروشتی هەیە لە ڕووی ژینگەییەوە زۆر تەندروستە، ئەم دارە لەسێ روویەوە سوودی هەیە بۆ مروڤ: یەکەمیان، بۆ جوانکاری پێش دەرگای ناو باخچەی ماڵ و گشتی. دووەمیان، بۆ خواردنی بەرەکەی، سێیەمیان، هەرلە کۆنەوە بۆ حەسانەوە بە تایبەتی لە وەرزی هاوین مرۆڤ سوودی لە سێبەرەکەی بینیوە.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
ناحیەی گوڕەتوو، لە رووی جوگرافییەوە لە لای باکور دەکەوێتە سەر سنووری هەردوو ناحیەی پیران و شێروان مەزن، لە باشور لەگەڵ قەزای خەلیفانی سەربە ئیدارەی سۆران هاوسنوورە، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ شارەدێی مەزنێی شارۆچکەی میرگەسۆ، لە رۆژئاوا لەگەڵ ناحیەی بارزان هاوسنوورە، (٥)کم لە ناوەندی مێرگەسۆر دوورە، هەروەها (١٣٠)کم لە ناوەندی پارێزگای هەولێرەوە دوورە.
لە ڕووی ئاو وهەواوە، ناحیەی گۆڕەتوو نزیکەی (١٠٥٠)م لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووهەوایەکی مام ناوەندی یە، لە هاویندا گەرم و هەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (٤٥)پ.س، لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار(١٥)پ.س، لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە رێژەی باران بارین هەندێک ساڵ دەگاتە سەرووی (١٢٠٠) ملم وە بەفر بارین هەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (١٥٠)سم، وەرزەکانی پاییز و بەهار هەوای مامناوەندیان هەیە، هەرچوار وەرزی ساڵ بە تەواوی لە ناوچەیە دەردەکەون.
هەروەها ناوچەی گۆڕەتوو زیاتر ناوچەیەکی شاخاوی سەختە لە گرینکترین چیاکانی (چیای ئەلبت، چیای برادۆست، بە شێک لە چیای پیران).
لە ناحیەی گۆڕەتوو نزیکەی (٥٥) گوندی ئاوەدانکراون جگە لە یەکیان نەبێت کە ئەمانەن (گۆڕەتوو، مێوکە، بنێ بیا، ماڵەسوار، ژاژۆک، کوران، شێخ وەتمان، ئیش و کوڕ، کورکێ، بێستری، ئەسپیندارە، شێخ سیدا، گیسکێ، بانە، کانیەلنج، باوە، خۆشکان، ناوکفری، خەرد، پێداوەر، ناومێرگان، خەلان، لێلوک، ئازادی، خەرا، زینێ، شێخان، ببێل، گۆرەبەکرۆسک، بۆکران، زێدا، گۆرەنزار، شیڤەدز، سۆرانی سەرو و خوارو، فەقیان، کانیەدان، ئاڤدەلان، شانەدەر، سەککۆی سەر و خوارو، ئەشکەفتێ، پیرەساڵ، رێزان، تاتیوا، لێڕەبیر، بێدارون، گولانۆک، دۆرێ، قەڵاتۆک، کانیەدێر، زرارا، بەڕۆژ، شیوەتوو، لەشکریان).
باری کۆمەڵایەتی:
بە رێژەی ٪١٠٠ی خەڵکەکی کوردن بە نەتەوە، وە لە ٪١٠٠ی دانیشتووانەکەی بە ئایین لەسەر دینی ئیسلامن و موسڵمانن. دابەشبوون بەسەر نیوە بە نیوەی ژن، پیاو، منداڵدا.
مێژووی ناحیەی پیران:
ناحیەی پیران، سەر بە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، بە پێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ز رێژەی دانیشتوانی لە (٦٧١٥) شەش هەزار و حەوت سەد و پانزە کەس پێکدێت. پیران لە ساڵی (١٩٩٩)ز کراوەتە ناحیە و ژمارەی گوندەکانی (٥٣) گوندە و (١٥٥) کم لە پارێزگای هەولێرەو دوورە، سەنتەری ناحیەکە تاکو قەزای مێرگەسۆر(٢٢)کم لە ڕۆژهەڵاتەوە هاو سنوورە لەگەڵ ناحیەی سیدەکان لە باشوور، ناحیەی گۆڕەتوو لە ڕۆژئاوای ناحیەی شێروان مەزن.
هەڵکەوتەی جوگرافی:
هەڵکەوتەی جوگرافیای پیران، بریتییە له شاخ، دۆڵ و نشێوی، پانتایی. پیران گوندەکانی داپۆشراون بە داروکە و دەوەنێکی زۆر هەر ئەمەشە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە هاتووچۆی دەڤەرەکە هەندێک ئەستەم بێ.
لە رووی ئاو و هەواوە ناحیەی پیران و سروشتە دڵگیرەکەی لە هاویناندا ئاو و هەوایەکی ماناوەندی هەیە، کە زۆربەی کات پلەی گەرما لە (٤٠) پلەی سەدی تێپەر ناکا، بەڵام لە وەرزی پایز ئەم پلەیە بەرەبەرە دادەبەزێت بۆ (٢٠) پلە، لە وەرزی زستاندا پلەی گەرما زۆر جار دەگاتە (١٢) پلەی سەدی ژێر سفر، هەروەها لە رووی باران بارینەوە بە رێژەیەکی زۆر ئاوو هەوای پیران و دەڤەرەکە لە گۆڕاندایەو بۆیەش جێگەی سەرنجی زۆربەی گەشتیارانە.
ناحیەی پیران پێک دێت لە چەندین گوندی سەرنجڕاکیشی وەک ( واژیی، مامیسک، کالەباس، هەژیر، کولیتان، مەران، شێوە گەورە، بەنۆک، سەروکانی، شاپان، مارمارۆک، گرکەل، بندەر، گورابۆزا، بابکێ، زەرگەت، رەسومەرا، گرکەبەن، کاولان، زەندا، بڕیاوا، هەلون، کەلوک، مەسەن، کەونە گوند، سەرچەڵ، گۆرە سرۆک، مەمۆلان، خیریزۆک، دایلا، ئێنەمسید، بیدۆد، کانیە ماران، کۆلەکا، بیرسیاڤ، بیشون، کەکلە، مەیدان، سیکانێ، نەرمێ، ناودەشت، گوجار، کرۆژیا، فەقیان، سایی، دوکوسناوا، سوسناوا، بایڤێ، سۆرەزەوی، تلگێرە، بابکە ژیر، ملەستری).
باری کۆمەڵایەتی:
لە رووی پەیوەندی و باری کۆمەڵایەتیەوە دانیشتوانی سنووری ناحیەی پیران بە گشتی لەسەر ئاینی ئیسلامن و سونی مەزهەبن، هیچ ئاینێک و مەزهەبێکی تری تێدا نیە. بە گوێرەی رێژەی دانیشتووانی سنووری ناحیەی پیران کە بەسەر (٦٧١٥) کەس دابەشبوون بەسەر پیاو، ئافرەت، منداڵدا..
لە رووی پەیوەندی و باری کۆمەڵایەتیەوە دانیشتوانی سنووری ناحیەی پیران بە گشتی لەسەر ئاینی ئیسلامن و سونی مەزهەبن، هیچ ئاینێک و مەزهەبێکی تری تێدا نیە. بە گوێرەی رێژەی دانیشتووانی سنووری ناحیەی پیران کە بەسەر (٦٧١٥) کەس دابەشبوون بەسەر پیاو، ئافرەت، منداڵدا..