ڕۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە بەشداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەهرام عەریف یاسین، قائیمقامی قەزای ڕواندز ئەحمەد قادر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕواندز و و بەرپرسانی حزبی و حکومی، مامۆستا‌و قوتابییان، یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەی پاشای گەورە وەکو یەکەمین قوتابخانەی حکومی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزای ڕواندز بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا پەردە لەسەر تابلۆی ناو و وێنەی بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەی پاشای گەورە لادرا و چەندین نمایش و سروود و گۆرانی نەتەوەیی لە لایەن قوتابیانەوە پێشکەش کران.
دەربارەی مێژووی قوتابخانەی پاشای گەورە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
لە ساڵی (۱۹۲۳ز) لەسەردەمی سەید تەهای شەمزینی، قایمقامی ئەو کاتەی قەزای ڕواندز، دامەزراوە، یەکەمجارقوتابخانەکە لە (خانووی مام حاجی به‌گ). لە نزیک مزگەوتی خانەقایی ناو بازاڕ بوو.
قوتابخانەی سەرەتایی، بە شێوەیەکی فەرمیش حکومەتی پاشایەتیی عێراق، لە ساڵی (۱۹۲٦ز)، بە فەرمی بڕیاری دروستکردن و کردنەوەی قوتابخانەی شەش پۆلی لە
قوتابخانەی ئێستای دەرکرد، یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، مامۆستا(عەبدولڕەحمان شرف)، بوو، خەڵکی هیران و نازەنین ـ دەڤەری خۆشناوەتی ـ دانیشتووی کۆیە بوو.ئەوقوتابییانەی وەرگیراوان،لە سەرەتادا ژمارەیان(۲٥ -۳٥)،کەلو پەلی دیدەوانی و مارش، لەسەر دەستی سەید تەها بۆ قوتابخانە دابینکراوە.سیستەمی بەریتانی پەیڕەوکراوە، تا شۆڕشی (۱٤)ی تەموزی(۱۹٥۸ز).
ئەو مامۆستایانەی وانەیان دەوتەوە، خەڵکی شارەکانی عێراق و کوردستان بوون، وەکو مامۆستا"ئەحمەد عەوێز"،ساڵی (۱۹۳۰ز)، مامۆستا "شەفیع ئەفەندی"، لە نەوەکانی مەلای خەتێ بوو. ئێستاش ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌ناوی میر محه‌ممه‌دی ڕواندزی كه به (پاشای گه‌وره)، ناوبانگی ده‌ركردووه و ناونراوه، ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌سه‌رتایی دامه‌زراندنیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆبه چه‌ندین قۆناغی خوێندندا تێپه‌ڕیوه، چه‌ند شێوازێكی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له‌م قوتابخانه‌یه په‌یڕه‌و كراوه له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رهه‌می باشی هه‌بووه، چه‌ندین كه‌سایه‌تیی و ناوداری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه دواجار له ساڵی
(2007ز) ئەم قوتابخانه‌یه شێوازی خوێندنی هاوڕێی منداڵ تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌و ده‌كات.
قوتابخانه‌ی هاوڕێی منداڵ: ئه‌و قوتابخانه‌ییه، كه منداڵ بۆ خۆی ڕادهكێش ده‌كات، له ڕێگه‌ی دابینكردنی خوێندنێكی جۆری، بۆ هه‌موو منداڵ، به‌بێ جیاوازی، كه دارێژراوه له‌سه‌ر بنه‌مایی مناڵ، چه‌قی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن بێت و به خێوكهری منداڵ ڕۆلی هه‌بێت، له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه.
ناوی بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەی(پاشای گەورە)ی بنەڕەتی کوڕان، لە سەرەتایی بنیادنانیەوە، تاکو ئێستا
٭م.عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا حەکیم
ناسراو بە (م.عەبدولڕەحمان شەڕەف)
۱۹۲۳ ــ ۱۹۳۱
٭م.فواد ڕەشید بەکر
۱۹۳۱ - ۱۹٤۰
٭م.عوسمان ئیبڕاهیم ئەبابەکر
۱۹٤۰ - ۱۹٤٥
٭م.ئیبڕاهیم حسێن محەممەد
۱۹٤٥ - ۱۹٥۳
٭م.ئەنوەر عەلی عەبدولڕەزاق
۱۹٥۳ - ۱۹٦۱
٭م.نوری سەعید عومەر
۱۹٦۱ - ۱۹۷۲
٭م.حوسێن تاهیر نەبی
۱۹۷۲ - ۱۹۷۹
٭م.حەسەن خورشید ڕەشید
۱۹۷۹ - ۱۹۸٤
۱۹۸٥ - ۱۹۸۸
٭م.زرار محەممەد مستەفا
۱۹۸٤ - ۱۹۸٥
۱۹۹٥ - ۱۹۹٦
٭م.هۆشیار سەبری نەجیب
۱۹۸۸ - ۱۹۹٤
۱۹۹٦ - ۲۰۰٤
٭م.فەتاح مەحموود ئەحمەد
۱۹۹٤ - ۱۹۹٥
٭م.عوسمان مستەفا سەعید
۲۰۰٤ - ۲۰۱۰
٭م.هێمن خورشید ڕەشید
۲۰۱۰ ـ